به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حوجەتولئیسلام کازمی سدیقی لە خوتبەکانی ئەم حەوتەیەی نوێژی هەینی تاران پەلاماری بەکرێگیراوانی ڕژێمی ئالی سەعوود بۆ سەر ناوچەی سراری لە باشووری یەمەن و تاوانکاریگەلێک کە لەم پەلامارە تووشی بوونە، بەتوندی ئیدانە کرد .
ئیمام جومعەی کاتیی تاران ڕووخاندنی مزگەوتی ناوچەی سراری ، کوشت و بڕ و بەدیل گرتنی دەیان کەس لەخەڵکی ئەم ناوچەیە و ئەنجن ئەنجن کردنی تەرمی کوژراوانی بە تاوانکارییەکی پڕمەترسی وەسف کرد و وتیشی: ئەم تاوانکارییە نەتەنیا بەپێچەوانەی ئیسلامە بەڵکوو کردەوەیەکی دژە مرۆییە کە هیچ مروڤێکی داکوکیکەر لە مافی مرۆڤ قەبووڵی ناکات .
خەتیبی نوێژی هەینی تاران وتیشی : ڕژێمی ئالی سەعوود لەحاڵێکدا سیاسەتەکانی تاوانکارانەی بەدژی وڵاتانی ناوچە درێژە پێ دەدات کە ئیدعای موسوڵمان بوونی هەیە و خۆی بە خزمەتگوزاری حەرەمەینی شەریفەین دەزانێ .
حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین سدیقی هەروەها وێڕای ئیدانە ی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی کارەساتباری ئەم دواییە لە کابول وتیشی :دەوڵەتی ئەفغانستان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەبێ وڵامدەری کەمتەرخەمی لە دامەزرانی ئاسایش و دەستەبەر کردنی هێوری بۆ گەلی ستەملێکراوی ئەفغانستان بن .
خەتیبی نوێژی هەینیی تاران وێڕای سەرەخۆشی کردن لە خەڵکی ئەفغانستان وتیشی: ئەنجامدەرانی هەڵمەتی تیرۆریستی کابل دەبێ هەرچی خێراتر بناسرێن و دادگایی بکرێن و سزا بدرێن .
سدیقی سەبارەت بە درێژەی زوڵم و ئەشکەنجەی ڕژێمی ئالی خەلیفە بە دژی خەڵکی بەحرەینیش وتی : ئەمە لەحاڵێکدایە کە ناڕەزایەتیی جەماوەری ئەم وڵاتە بەرامبەر بە حکومەتی پاشایەتی بەتەواوی ئاشتیانەیە بەڵام ئالی خەلیفە لە وڵامی ئەم ناڕەزایەتیانە ئەشکەنجە و ئازاری خەڵک درێژە پێ دەدات .
ئیمام جومعەی کاتیی تاران وەرگرتنەوەی مافی هاوڵاتی بوون لە شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی بەحرەینی بە پێچەوانەی یاساوڕێساکانی ئیسلامی و نێودەوڵەتی زانی و وتیشی : کردەوەی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ دادگایی کردنی ئەم مامۆستا مەزنە تەنیا دەبێتە هۆی تووڕە بوونی گەلی بەحرەین و ئەنجامێکی نابێ جگە لە ڕووخانی خێراتری حکومەتی بەحرەین.....
کۆتایی کورتە نامە/310